به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دوێشەو لەسەر پەیجەکەی خۆی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی توئیتەر، وەڵامی لێدوانی سووکانەی عەبدولعەزیز ئالی شێخ، مفتی ئەعزەمی سەعوودییەکانی دایەوە.
زەریف وتی؛ لەڕاستیدا هیچ وێچوونێک نییە لەنێوان ئیسلامی ئێرانیان و زۆربەی موسڵمانان لەگەڵ ئەو توندڕەوییە ڕەگەزپەرستانەی کە مفتی وەهابی و دامەزرێنەرانی سەعوودیی تیرۆریزم ، بانگەوازیی بۆ دەکەن.
عەبدولعەزیز ئالی شێخ، مفتی ئەعزەمی سەعوودییەکان دوێنێ سێ شەممە ئیدیعای کردبوو، ئێرانییەکان موسڵمان نین.
ئەوە لەکاتێکدایە کە سەرچاوەی بڕوا و بیروهزری گرووپی ڕەشەکوژی داعش هەڵقوڵاو لە بیروفەتوای دژبەیەکی ئیسلامی پاقژی محەممەدیی فیرقەی وەهابییەت و مفتییە عەرەبستانییەکانە، ئەو فەتوایانەی سیمای ئیسلامییان لەجیهاندا لێڵ پێشان داوەو هەزاران کەس لە موسڵمانان لە سووریا، ئێراق، یەمەن وگشت وڵاتانی ئیسلامی خەڵتانی خاک و خوێن کردووە....
کۆتایی کورتە نامە/310